سیستمی سەرمایەداری لە توانەوەدا!

لە دووشەممەی ڕەشەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە پاڵنەرو کارتێکەری دڕامان و دابەزینی خێرایی بازاڕی پشکەکان لە هەر جێیەک. دوایین پەتای کۆرۆنا ڕووداوێکی مێژوویی‌یە کە قووڵی ناتەندروستی و نەخۆشیی سیستمی سەرمایەداری ئەخاتە ڕوو، ولە هەر ساتێکیدا بەهەمان شێوەی ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٠٨ مەترسی چوونە ژێر باری قەیرانێکی مەترسیدارتری هەیە. رۆب سوێڵ ( سەرنوسەری سۆشیالست ئەپیڵ ) ئەمە ڕوون ئەکاتەوە.

ئەندرێ سولیڤان بەڕێوەبەری کارگوزاری دامەزراوەی پێرڵ برج پارتنەرس (Pearl Bridge Partners ) لە هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند "لە کاتێکدا سیستمی سەرمایەدری دووچاری داڕمان و توانەوەی ئابوری‌یە خەڵکەکە بە هەڵپەو ترسەوە ڕائەکەن".

ئەمە جارێکی تر دووشەممەی ڕەشە لەهەر جێیەک. بازاڕی پشکەکان لە سەرتاسەری جیهان لە لەندەنەوە تا تۆکیۆ ڕوو لە دابەزین و شکستێکی بەردەوامن، هەموو ڕووداوەکان ئاماژە بە سەردەمی گەڕانەوە بۆ قەیرانەکانی ساڵی ٢٠٠٨ و بگرە لە ئاستێکی خراپتریشدا ئەکەن، بەدەربڕینێکی تر ئێمە لە ڕاستای قەیرانێکی تری ئابوریداین بەڵام بە شێوازێکی مەترسیدارتر.

ڕەی دالیۆ (Ray Dalio ) وەک بلیۆنێرێکی سەرمایەدار لە سەرنجێکی بەئاگاهانەدا ڕایگەیاند کە " کێشە ئابورییەکانیان بە هەمان شێوەی ڤایرۆس بە هەموو لایەکدا بڵاوئەبنەوە".

بەهای پێنوێنەکانی ئەوروپا لەگەڵ کردنەوەیاندا ئەمڕۆ داڕمان، پێنوێنی فاینەنشیەڵ تایمز (FTSE 100 Index) لەسەدا حەوت دابەزی بە شێوەیەکی خراپترو سەرسوڕهێنەرتر لەوەی کە لە قەیرانەکانی ساڵی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ دا ڕوویاندا.

پێنوێنی داکسی ئەڵمانی و کاک ی فەڕەنسی (Germany’s Dax and France’s Cac 40 fell) زیاد شەش لەسەدی بەهاکەی خۆیان لەدەستدا لە کاتێکدا پێنوێنی ( Stoxx Europe 600 index ) کە نوێنەرایەتی گەورەترین کۆمپانیا ناوخۆییەکانی ناوچەکە ئەکات بە ڕێژەی هەشت لەسەد دابەزینی تۆمارکردووە . بەهای نەوت جارێکی تر بۆ یەکەمین جار لە دوای جەنگی کەنداوەوە لە ساڵی ١٩٩١ ڕووی لە داكشانێکی بێوێنە کردووە.

گەشەسەندن لە چین هەرەس دێنێت، دابەزین لە ڕێژەی شەش لە سەدەوە بۆ ڕێژەی دوو لەسەد تۆمار ئەکات، پێنوێنی ۆڵ ستریت (Wall Street’s S&P 500 ) بە ڕێژەی لە سەدا حەوت دابەزی کە بووە هۆکاری وەستاندنی مامەڵەکردن بۆ ماوەی پانزە خولەک ، بەڵام دواتر بەردەوامی لەسەر ڕێچکەی دابەزینی بە نزمترین ئاستەوە لە دوای قەیرانەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ەوە و لەوانەشە بۆ ئاستێکی خراپتریش بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٧٦ەوە تۆمارکرد. هەردوو پرۆسەی ناردنە دەرەوەی بەرهەم و هێنانی بەرهەم بۆ ناوەوە شکست و داڕماون. لە مانگی فێبریوەری کەرتی پیشەسازی بەرهەمهێنان دابەزینێکی بێوێنەی تۆمارکردووە. دواین ئامارەکان لە فاینەنشیاڵ تایمز(Financial Times) ەوە دابەزینی زیاد لە سەدا بیستی بەکارهێنانی پیشەسازی نیشان ئەدەن. لە ڕابردوودا چین داینەمۆی هەڵسوڕێنەری سەرمایەداری جیهان بوو، ئێستا ئەمە بە تەواوی بە دەرهاویشتە مەترسیدارەکانیەوە هەستی پێئەکرێت، ئەوروپا بە هەمان شێوەی یابان خۆی بۆ گرتنەبەری سیاسەتی لەخۆگرتنەوە ئامادە ئەکات، ئابورییە تازەپێگەیشتووەکان داڕمانێکی تەواوەتی بە خۆیانەوە ئەبینن.

ڕێکخراوی هاوکاری ئابوری و گەشەپێدانی (OECD ) ئاگادرینامەی خۆیدا کە گەشەی جیهان ڕوو لە پاشەکشەی ١.٥ لەسەدا ئەکات، هەرچەندە کە ئەم ژمارەیەش بۆیان دڵخۆشکەرە.

یۆواکیم فێڵس (Joachim Fels ) ڕاوێژکارێکی ئابوریی جیهانی لە دامەزراوەی بەڕێوەبەرایەتی سەرمایەگوزاری لە ئەمریکا (Pimco) ڕایگەیاند کە " دەرهاویشتە ئابورییە خراپەکان لە چەند مانگەکانی داهاتوودا بە تەواوی دەرئەکەون"، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە " سیاسەتی لەخۆگرتنەوە لە ئەمریکا و ناوچەی یورۆ لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەگەرێکی ڕوونە، هەروەک چۆن یابان بە ئەگەری زۆرەوە یەکێکە لەو وڵاتانە.

بەڕێز فێڵس بە وریاییەوە لە چەمانەوەی نەخشەکەی ڕوانیوە، داکشانی ئابوری بەسانایی بە بەرچاوی هەموومانەوە ڕوو ئەدات،" هەموو ئەو کۆمپانیا خوێنمژانەی کە بە بەهای قازانجی کەمەوە ژیان ئەکەن هەرەس دێنن".

وتەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشتر سەرنج و تووانی شیکەرەوەی دەزگای لێکۆڵەری گاڤکڵ (Gavekal ) تۆم هۆلاند (Tom Holland) ە " ئەگەر ڕۆژێک ئەو پرسیارەت لە خۆت کردووە چی ڕووئەدات ئەگەر یەکێک بە قومبەلەیەکی دەستی‌یەوە پەلاماری حەمامێکی خوێن بدات ، بێگۆمان قێزەونە"

نەخۆشی لە سیستەمدا

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ هۆکاری قەیرانەکان نییە. بەڵکو ئەو پەلەپیتکەیەیە کە بووە هۆکاری تەقاندنەوەی زنجیرەی کاردانەوە ئابورییەکان کە لەگەڵ ڕووبەرووبوونەوەی زیاتری کەرتەکاندا لەگەڵ ئەم قەیرانانە لە هەڵکشانی زیاترو بەردەوامدا دەبن. ئەم داڕووخانە بەهەمان شێوەی داڕووخانی چەکی ئەتۆمی چێرنۆبڵ ئەبێت، کەلەگەڵ دەستپێکردنی هەر پرۆسەیەکیدا ناتوانرێت بوەستێندرێت.

ڤایرۆسەکە لەسەر هەمان ڕێچکە بەهەمان شێوەی ئەو پەلەپیتکەیە کار ئەکات کە قەیرانەکانی نەوت لە ساڵی ١٩٧٣ دا بوونە داڕمانی ئابوری جیهانیی لە ساڵی ١٩٧٤ ، یان بەهەواداچوونی بڵقی سەرئاوی (dot-com )(مەبەست لە ئینتەرنێتە) کە بووە هۆکاری دەستپێوەگرتنەکان (تقشف)ی ساڵانی ٢٠٠٠- ٢٠٠١ ، یان هەرەسی قەرزی خانووبەرە لە ساڵەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ . تەنانەت ئەو شکست و کەوتنانەی کە لە ساڵەکانی ١٩٢٩تاکو١٩٣٣ ڕوویان دا هۆکارەکەی داڕمانی ۆڵ ستریت بوو کە بەرهەمی لێکدانەوەی پێشبین کراوبوون. هەریەکەیان بە شێوازێک بوونەتە هۆکاری قوڵبوونەوەی قەیرانە ئابورییەکان کە هەرئێستا لە باری کوڵاندان. هەریەکەیان بە ئەندازەیەک و بە شێوازێک کاریگەرییان تێیدا هەیە.

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاری قەیرانەکان نییە، بەڵکو ئەو پەلەپیتکەیەیە کە تەقاندنەوەی زنجیرەی کاردانەوە ئابورییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە. وێنە Pixabay

لە لایەن بانکە ناوەندییەکانەوە هەموو ڕێکارێک بە شێوازی جۆراوجۆر گیرانەبەر بۆ بوژاندنەوەی ئابوری(دووبارە هەستانەوە)– درێژترین هەستانەوە لە مێژووی خۆیدا- کە بە پێچەوانەی خۆیان شکایەوە. هەموو زەخیرەی(سەرمایەو توانایی) خۆیان بەکارهێنا تا بەر بە داکشانی ئابوری دواتر بگرن، بەڵام کاتێک کە داکشان ئەگاتە بەردەرگا زۆر کاریگەرترو داڕووخێنەرتر لە ڕابردوو خۆی نیشان ئەدات ، ئەمە ئەو شتەیە کە ئێستا ڕوو ئەدات.

لەدوای داکشانی ئابوری ساڵی ٢٠٠٨ەوە ئاستی قەرزی حکومەت لەسەر ئاستی جیهان هەڵئاوسانی بێوێنەی بەخۆوە دیوە، بە ئاستێک گەیشتووە کە لەکاتی ئاشتیدا نەیبینیوە. لێکۆڵینەوەی بانکی ئەڵمانی (Deutsche Bank ) دەری ئەخات ئابورییە سەرەکییەکانی جیهان ئاستی قەرزی فەلەکییان هەیە لە ١٥٠ ساڵی ڕابردوودا کە بەرزترینە و ئاستێکی سەرسوڕهێنەری ناپایەدارە.

بە لێکدانەوەری فاینەنشیاڵ تایمز(Financial Times) ئاستی قەرزی جیهانی زیاد لە ٢٥٠ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە. هاوتای لە سەدا ٣٢٠ ی کۆی گشتی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی جیهانییە کە نیوەی لە یابان ، چین و ئەمریکایە. ئەمە ئەو ماڵە لە کاغەزەیە کە ئامادەی داڕووخانە. ئێستا لەگەڵ دەرئەنجامێک کە لە هیچ ساتێکی پێشووتردا بەم خراپیە نەهاتۆتە ڕێیان بەرەوڕوون و ناچارن کاردانەوەی خۆڕزگارکردنی مەزن ئەنجام بدەن.

" بانکە ناوەندییەکان کاریگەرانە بە ڕێکارە دڵرەق و چەوسێنەرەکانیان بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو بە بەردەوامی خۆیان خستۆتە داوی بازاڕی نەختینەی قەرزی حکومەتەکانەوە. لێکۆڵەر جیم ڕەید (Jim Reid ) لە بانکی ئەڵمانیا ڕایگەیاند " ئەتوانین بڵیین کە لەودیو خاڵی نەگەڕانەوەشن "

بە ڕێژەی قازانجی نزیک لە سفر ئیتر هەندێک لە بانکەکان دووچاری گرفتێکی زۆر ئەبنەوە لەم کاتەدا کە لێواری قازانج لە مەنگەنە دراوە.

بانکی فیدراڵیی (Fed) بەهای سوودی خۆی پچڕاندووە و پێئەچێت لایەنی تریش لەمڕووەوە پەیڕەوی بکەن ، بەڵام ئەمە هیچ ئاڵوگۆڕێک ناکات لەو ئابورییە بەربڵاوەیان، و بە ناچاری هەندێک لە بانکەکان لاواز ئەبن. بەڵام هیچ ئەڵتەرناتیڤێکیان نییە. لە کاتێکدا کە مۆرگان (JP Morgan ) قازانجی زۆر ئەکات، هەندێکی تریان وەک بانکی ئەمریکا لەسەر بنەمای پێشەکی (دیپۆزتی )هەرزان تەنها لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا نزیکەی ٨٠ بلیۆن دۆلاری لە بازاڕی سەرمایەگوزاری زیانی پێئەگات. بانکی سلیکۆن ڤالی (Silicon Valley Bank) زیاتر یەک لەسەر سێی بەهای خۆی لە دەست ئەدات. ژمارەیان ٥٢٠٠ بانکن لە بانکی بچووک و ناوەندی لە ئەمریکا و وا پێشبینی ئەکرێت کە بە خراپترین شێوە زیانیان پێبگات. لە نزیکترین ماوەدا لەلایەن بانکە گەورەکانەوە هەڵئەلوشرێن.

بڵاوبوونەوەی جیهانگەری کە قازانجی بە سەرمایەداری گەیاند لە دژوارکردن وچڕکردنەوەی بازرگانیی جیهانیدا، ئێستا بە ئاراستە پێچەوانەوەیدا پاڵی پێوە ئەنرێت ، دابینکردنی بەلێشاوو و فراوانی بەرهەم، پەیڕەوکردنی هێڵی بەرهەمهێنان - تەنها لە کاتی خۆیدا- ، پەشێویی گەورە. هەموو فاکتەرەکان کە گەشەیان ئەبوژاندەوە ئێستا ئیتر بە شێوەیەکی دیالەکتیکی ئەبنەوە پێچەوانەکانیان.

بە پێی ڕیسیلنک (Resilinc) کە گروپێکە لەکالیفۆرنیا و بە دوای سەرچاوەی ملیۆنان پارچەی بەرهەمهێنراوەوەن و هێڵکاری دابینکردنەکانی بەرهەم ئەکات لە سەر ئاستی جیهان بۆی دەرکەوتووە کە زیاد لە ١٨٠٠ پارچەی بەرهەمهێنراو لە بەشی کەرەنتینەکراوی چیندا بەرهەم هێنراون. بەڕێوەبەری ڕیسیلنک بندیا ڤاکیل (Bindiya Vakil ) ڕایگەیاند " شتێکی زۆر لەوە مەترسیدارتر ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر پارچەکان( بەرهەمەکان ) ( لە هوبای – پارێزگایەکە لە ناوەڕاستی چین - و دوروبەری بەرهەم هاتوون ) کە کڵاوو بەرگرن (resistor) کە بەرهەمی یەکجار بچوکن و هیچ کەسێک گوێیان پێ نادات، لەگەڵ پێکهاتەی گەرمی (thermal components) ، پلاستیک و پێکهاتەی کیمایی تواوە لە ئاو ، و لەوحەی کانزایی.

ئەمە هاوتای مۆدێرنانەی فڕێدانی سپانەیەکە بۆ سەرکار یان ڕاوەشاندنی باڵی پەپولەیە کە ئەبێتە هۆکاری دروستکردنی زریانی هۆریکان لە لاکەی تری جیهان! بندیا ڤاکیل ئاگاداری دا " هیچ دابینکەرێکی پارچەکان تەندروست نابێت" و بەردەوامی بە قسەکانی داو ڕایگەیاند کە لە سەدا حەفتای کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی جیهان دائەبڕێن لە دابینکەرەکانی پارچە لاوەکیەکانی بەرهەمەکانیان. کۆمپانیای فۆرد لە ساڵی ٢٠٠١ دا لەم قۆناغەدا بوو و هاوشان لەگەڵ چەندین کۆمپانیای تر ناچار بە داخستنی کارگەکانیان کران.

پیتەر هاسنکامپ (Peter Hasenkamp) کە لە بەشی پلاندانانی دابینکەری بەرهەمی Tesla Model S کارئەکات ڕایگەیاند کە " پێویستت بە ٢٥٠٠ پارچەیە بۆ دروستکردنی ئوتومبیلێک ، بەڵام تەنها دانەیەک نییە "

توانەوە

ئەمە توانەوەی ئابورییە، ئاوێتەیە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە هەڕەشەی ئەوە ئەکات ببێتە پەتایەکی گشتگیر، بانکەکانی ناوەندی و حکومەتەکان دەستەوەستانن لە ئاستیدا.

ڕەی دالیۆ (Ray Dalio) بلیۆنێر و خاوەنی دامەزراوەی جیهانیی سەرمایەگوزاری ئاگادارینامەیەکی ڕوون بەلام واقعیانەی ڕاگەیاند " ئەگەر بڕوانینە ئەو بڕگانەی مێژووی رابردوو کاتێک کە کەشوهەوای ئەم ساتانە دەرئەکەوتن" بە مەترسیەوە ئەڵێت" دواین جار ساڵەکانی ١٩٣٠ بوون "

ئەنوسێت " هەر قسەکەرێکی بەئاگاو لێزان یان سادە ئەوەت پێ ئەڵێت کە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوانەیە کاریگەری نێگەتیڤانەی توندی هەبێت لەسەر ئابوری. سیاسەتی نەختینە هیچ سودێکی ئەوتۆی نابێت لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا، هاریکاریکردنی نێوان سەرکردە سیاسییەکان و خاوەن بانکەکان هاوکات گرنگ و نەخوازراویشە".

" لە کاتێکدا کە دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئەو تاسان (شۆک)ە ئابورییەی کە هۆکاریەتی جێگەی سەرسامی بوون، بەڵام چەند شتێک ڕوون و ئاشکرا بوون بۆ چەند ساتێک... ئەوە ڕوون بوو کە داڕووخانی ئابوری ڕۆژێک لە ڕۆژان هەر ڕوو ئەدات" ( فاینەنشیەڵ تایمز ٩/٣/٢٠٢٠ )

ئەوەی ئەو ئەیڵێت بە تەواوی دروستە، قەیرانەکە زۆر گەورەو مەزن ئەبێت. بەهەمان شێوەی ساڵەکانی ١٩٣٠. بەڵام ئەو سیاسەتانەی کە چینی بۆرژوازی زۆربەی کات مامەڵەی پێ ئەکەن لە ئاستێکی بەربڵاودا لە ئێستادا بێسوود و کاریگەرن.

بارودۆخی جیهان هیچ کات وەک ئێستا ناجێگیر نەبووە، سەرباری ئەمەش ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها ڕووداوێکە، ئەتوانین تەنها وەک پەلەپیتکەی چەکەکە لێ‌ی بڕواین بەڵام قەیرانی ئابوری مەسەلەیەکە کە ناکرێت لە ساتە وەختێکدا خۆتی لێ دەرباز بکەیت.

ئەمە هەمان شێوەی داڕمانی ئابوری ساڵی ٢٠٠٨ە ، بەڵام لەوانەیە قوڵتر کە هەموو دەروازەکانی ڕاکردن لیێ داخراون. وێنە Flickr, pingnews

بەردەوام ئەبێت " ئێستا ئەوە بهێنەرە بەرچاو کە هەردوو تاسان(شۆک) ی تەندروستی و ئابوری کە بەهۆی تەشەنەی ڤایرۆسەوە سەری هەڵدا ڕوو لە کوێ ئەکەن. ئەوە بهێنەرە بەرچاو کە زۆرێک لە کۆمپانیاکان دووچاری بێهێزی و زیانی گەورە ئەبنەوە وهەندێکیان نوقمی قەرزی گەورەن بەهۆی بەردەوامی و سووربوونیان لەسەر پارەی هەرزان( قەرز بە ڕێژی کەم لە بانک) و چەندین هاندەر بۆ قەرزکردن، کە ناچاریان ئەکات بە بڕین و کەمکردنەوەی مووچەی کرێکارەکانیان و دواکەوتن لە دانەوەی قەرزەکانیان"

بە واتایەکی تر ، بازرگانیکردن دەست ئەکات بە بڕینی مووچە و دواکەوتن لە دانەوەی قەرزەکان. مایەپووچیی بەربڵاو ڕوو ئەدەن کە دواتر کاریگەری زیاتریان ئەبێت. لەوە تۆقیون کە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی لە دانەوەی قەرزەکانیان دوا ئەکەون، بازاڕە هاوبەشەکانی قەرز، لەو جێیانەی ئاستی قەرز بە تێکڕایی ڕوو لە هەڵکشان ئەکەن، بە سانایی گەمارۆی بدەن. ئادەم سلاتەر (Adam Slater ) پێشڕەوێکی ئابوریناس لە ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس پێ‌ی وایە " فشارە ئابورییەکان کە داکشانی ئابوری خراپتر ئەکەن بۆ خۆیان گەورەترین مەترسین"

کاتێک بانکی یەدەکی فیدراڵی فێد (Fed ) ڕێژەی سوود ئەبڕێ یان بۆ رێژەیەکی یەکجارزۆر نزیک لە سفر کەمی ئەکاتەوە ، بانکی ناوەندی ئەوروپاش (ECB ) ئەیەوێت لە کاروانەکە دوانەکەوێت. پاش ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوودا ڕایانگەیاند کە ئاسۆی ئابوری ئەوروپا ماندوو دیارە ، هەرئێستا بە واقعی دەرگیری پاشەکشەوقەیرانەکەن، بەتایبەت کە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی ئیتالیا دابڕاون. هەردوو ئابوری فەرەنساو ئیتالیا لە چارەکی کۆتایی ساڵی رابردوودا دووچاری داکشان بوون، لە کاتێکدا کە ئاستەکە بۆ ئەڵمانیا هەر تەختەهێڵێکە. هەرچی ئابوری ناوچەی یورۆیە بۆ خۆی لە ساڵی رابردوودا بە ڕێژەی ١.٢ لەسەدا ڕووی لە دابەزین کرد. کە بەمەش کەمترین ئاستی گەشەی خۆی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا نواندووە ، قەیرانەکە بە دەرفەتێکی کەم نایەتە بەرچاو.

" پرسیاری یەک بلیۆن دۆلاری ئەوەیە کە ئەم قەیرانە بۆ ماوەی چەند ئەخایەنێت؟" یۆرگ ئاسموسن ئابوریناسی دامەزراوەی (ECB ) رایگەیاند، ئایا کورت ماوەیە؟ چەند مانگی تر ئەخایەنێت تاکو پێش ئەوەی دەست بە بوژاندنەوە بکاتەوە؟"

هیواکان لە دەروونی مرۆڤدا هەڵئەقولێن، پێیان وایە کە پاش چەند مانگێک هەموو شتەکان دێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان. بەڵام بە تێڕوانین لە قەبارەو ئەندازەی قەیرانەکە ئەمە هیچ شتێک نییە لە سەرەتا، زۆرێک هیواکانی خۆیان لەسەر نۆ مانگ یان زۆرتر یەک ساڵی داهاتوو کەڵەکە ئەکەن، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە ئێمە لە ئاوێكی ڵێڵداین.

بەرێوەبەری (ECB ) کریستین لاگارد لە نێوان بەردو زەوی ڕەقدا گیری خواردووە، بە پێچەوانەوەی بانکی فیدراڵی‌یەوە (ECB ) ڕێژەی قازانجی لە ئاستی سفردا هێشتۆتەوە، بەمەش هەموو هەڵبژاردنەکان لە دەستدران. لە مانگی سێپتەمبەرەوە ڕێژەی سوودی تاکو کەمترین ئاست بە بری ٠.٥ کەمکردەوە. ئەم بڕە پارەیە کاریگەرانە ئەدرێت بە بانک تاکو پارەکەت بپارێزێت!

لاگارد خۆی بەم دواییانە ڕایگەیاند کە ئەمە " بە شێوەیەکی بەرچاو دەرفەتی ئایندە کەمتر ئەکاتەوە" بۆ ئەوەی داشکانی زیاتری سوودمەندی کەمتر بکاتەوە. تۆ ئەمەت نەوتووە! بەڵکو ئەمە لوتکەی داڕێژەرانی ستراتیژی ئابوری سەرمایەدارین. هیچ جێ‌ێ سەرسوڕمان نییە کە جیاوازی لە سیاسەتی (ECB ) دا هەبێت ، کاتێک تۆ لە لێواری بورکانێکی تەقیەوەدایت ئەستەمە بتوانی بە ڕوونی بیر بکەیتەوە.

بازاڕەکانی دارایی پێیان وایە کە بانکی (ECB ) ناچارن بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕەفتار بکەن، ئەوەیان لەبەرچاوگرتووە کە ڕێژەی سود تا راددەی -٠.٦ لە سەدا کەم بکەنەوەبەڵام ئەمەش بە هیچ جێگەیەکیان ناگەیەنێت، ئەم سیاسەتە شکستخواردووە وەک خواردنەوەی وزەبەخش وایە کە بۆ کورتماوە کاریگەری هەیە نەک بۆ ماوەی درێژ، لەبەر ئەوەی خۆیان سیستمەکە لاوازتر ئەکەن. بە سانایی دەرمانەکان هیچ کاریگەرییەکیان نابێت.

هەرئێستا قسە لەسەر بە ئامانجکردنی بازرگانیەکان( بزنس) بۆ پێدانی قەرز ئەکەن. بەڵام ئەمە وەک ناردنی مێشکوژێک بۆ بەردەم کوللەبارانێک وایە. هەرئەمە دەستەوەستانی و مەودای شکستیان لە چارەسەری قەیرانی سەرمایەداریدا پیشان ئەدات.

ئەمە بە هەمان شێوەی گەڕانەوە بۆ قەیرانەکانی ئابوری ساڵانی ٢٠٠٨ە بەڵام زۆر قوڵتر و کاریگەرتر. لە کاتانەدا سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی سیستمی سەرمایەداری و دوورکەوتنەوە لە لە پەتای داکەوتنی نوێ، بێگومان ئەمەش بەهۆی ئەو سەرچاوە گەورانەوە کە بۆ ئابوری چین پەمپدران بۆ هێشتنەوەی ئابوری جیهانی لەو ئاستەی خۆیدا.

هیچ ڕێگایەکی دەربازبوون نییە

هەرئەمڕۆ کێشمەکیشە بازرگانیەکان ڕوو لە سەرن و جەنگێکی بازرگانیی سەرەتایی لە نێوان ئەمریکا و چین هەیە سەرباری ڕێکەوتنی داڕماوی نێوان ئەمریکاو ئەوروپا. هاوشان لەگەڵ داڕمان و هەرەسهێنانی بازرگانی و ئابوری جیهانی ، هێزە زلهێزەکانی سەرمایەداری هەوڵ ئەدەن کە باری قورسایی کێشەو گرفتەکان بخەنە ئەستۆی یەکتر. ئەمە ناچار بە گرتنەبەری سیاسەتی دراوسێی سواڵکەر و کەمکردنەوەی بەهای دراوی ڕکابەر ئەکات. بەهەمان شێوەی ڕووداوەکانی ساڵەکانی ١٩٣٠، گرتنە بەری سیاسەتی (Smoot-Hawley Tariff Act) کەدەرئەنجامەکەی هۆکارو دەستپێکردنی جەنگێکی بازرگانی کارەساتباربوو و دواتریش سەرهەڵدانی قەیرانە کوشندەکانی ساڵانی ١٩٣٠.

ئەمە ئەکرێ بە ئاسانی لە کۆشکی سپیدا لەگەڵ ترەمب ڕووبدات کە پەیڕەوی لە سیاسەتی " یەکەمجار ئەمریکا" ئەکات. غەزیزەو هاوشان پارێزبەندییەکانی لەهەر بڕگەیەکدا ئەکرێت پێچەوانە ببنەوەو قەیرانەکە بگۆڕن بە خەمۆکی قوڵ. هەر کە دەستی پێکرد زۆر ئەستەمە بوەستێندرێت. زنجیرەیەک کاردانەوەی زۆری بەدوادادێت، بە هەمان شێوە ولاتەکانی تریش ناچار بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی پارێزبەندی ئەبن بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانیان.

بازنەی خۆپارێزی ئیمکانی هەیە، بەڵام ئەبێتە هۆکاری کەڵەکەبوون و قوڵبوونەوەی قەیرانەکە بە هەمان شێوەی ساڵەکانی ١٩٣٠. وێنە Flickr، وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا

هەرئێستا ئێمە شایەدحاڵی جەنگی بازرگانیی نێوان سعودیەو روسیا، و روسیا و ئەمریکاین لەسەر نەوت، کاتێک ئەمڕۆ کە نرخی نەوت لە ٦٥ دۆلارەوە هاڕەی کرد بەرەو ٣٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئەمە یەکەمین هاڕەکردنی نرخی نەوتە لە دوای جەنگی کەنداوی یەکەمەوە لە ساڵی ١٩٩١ ، کە ئەگەری داشکانی زیاتریشی لێئەکرێت و لەوانەش بیست دۆلار. ئێمە لە ڕێگای لێژبوونەوەیەکی یەکجار توندداین.

وتووێژو کۆڕبەندی زۆر هەن لە نێوان ئابوریناسە بۆرژوازییەکان خۆیان دەربارەی ئەوەی چ جۆرە قەیرانێکیان هەیە، قەیرانی دابینکردن، قەیرانی داواکردن، یان تاسان(شۆک)ێکی دارایی ، یان تێکەڵەیەک لە هەرسێکیان؟

ئەوان بێتوانان لە درککردن بەوەی کە ئێستا ڕووئەدات قەیرانێکی کلاسیکیی سیستمی سەرمایەداری خۆیەتی. ئەوان وا فێرکراوو پەروەردەکراون کە سیستمی سەرمایەداری چۆک بۆ قەیرانی قوڵ دانادات، هیچ شتێک لەو قەیرانانەی ساڵەکانی ٢٠٠٨ ەوە فێرنەبوون: ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێت قوڵترین قەیرانە کە دەرگیری سیستمی سەرمایەداری بۆتەوە بە درێژایی مێژووی خۆی.

گرفتەکەیان لە لایەن ئابوریناسی شارەزا مارتن ۆڵف (Martin Wolf ) ەوە لە فاینەنشیەڵ تایمز لە ناوەراستی ٢٠٠٩ دا کورتکراوەتەوە:

"ئەمڕۆ، لەگەڵ قوڵترین قەیران لە ساڵەکانی ١٩٣٠ەوە بەرەو ڕوون. سیستمێکی بانکیی بۆ پشتگیریکردن لە ژیانی حکومەت و بەرەوڕووبوونەوەی مەترسی هەڵئاوسان. ئەبێت چ شتێک هەبێت وا بە هەڵەدا ڕۆیشتبێت؟"

بەردەوام ئەبێت و ئەنوسێت" زۆرێک لە ئێمە – منیش لە ناویاندا – پێمان وابوو کە دواجار پەرداخە پیرۆزەکەمان دۆزیوەتەوە، ئێستا ئەزانین کە جگە لە سەرابێک هیچی تر نەبوو" (FT, 6/5/09).

ڕاکردن لە قەیرانەکان مەحاڵە ( حەتمین)

ئەوە کارڵ مارکس بوو کە یاسا ناکۆک و دژ بە یەکەکانی ئابوری سەرمایەداری خستەڕوو کە نەفرەتێکن بۆ ئابوریناسە بۆرژوازییەکان. ئەوان سەرسام و کاریگەربوون بە ئابوریناسی فەڕەنسی جین بابتیست سای (Jean Baptist Say ) کە بەرگری لە بیرۆکەی هاوسەنگی ئابوری کرد لە ژێر سایەی سیستمی سەرمایەداری، بەڵام هیچ جۆرێک لەم هاوسەنگییە بوونی نییە.

ئابوریناسانی ئەمڕۆ، وەک دەیڤد ڕیکاردۆ لە پێش هەموویانەوە نووسی" ناتوانین دان بەوەدا بنێین کە سیستمی بەرهەمهێنانی بۆرژوازی بەربەستی گەشەسەندنی ئازادانەی هێزەکانی بەرهەمهێنان لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتووە، کە بەربەستێکە و لە کاتی قەیرانەکاندا دێتە سەرخانی کۆمەڵگا، بە تایبەت لە ساتی بەرهەمهێنانی زیاد لە ڕاددە – دیاردەی بنەڕەتی لە کاتی قەیرانەکاندا- بە دەربڕینی مارکس ( بیردۆزەکانی بەهای زیادە ، بەشی دوو لاپەڕە ٥٢٧-٥٢٨).

گەشەسەندنی سەرمایەداری هاوکات تۆوی داکشانی(لێژبوونەوەی) ئابوریشی لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتووە. ئەتوانن بە قەرزو چەند ڕێگای دروستکراوی تر پارێزگای لە بەردەوامی سیستمەکەیان بکەن، بەڵام درەنگ یان زوو بە سنوری خۆیان ئەگەن " بانککردن ومتمانەپێدانی قەرز بەهێزترین وەسیلەی پاڵنەری بەرهەمهێنانی سەرمایەداری بوون بۆ واوەتر لە سنورەکانی خۆی" مارکس ئەمەی بە تەواوی شیکردۆتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا بە ڕوونی ڕایگەناندبوو کە" هەروەها یەکێە لە کاریگەرترین ئامرازەکان لە کاتی قەیران و فێڵکردندا"( سەرمایە بەشی سێ لاپەڕە ٥٩٣ ).

هەروەک مارکس ڕوونی کردۆتەوە قەیران گرێدراوی سیستمی سەرمایەدارییە، قەیران و پشێویی کۆمەڵایەتی مەسەلەیەکی حەتمین، وێنە public domain

دووبارە ڕوونی ئەکاتەوە کە " لە سیستمی بەرهەمهێناندا کە تێکڕای پەیوەندیەکانی پرۆسەی بەرهەمهێنان وابەستەی متمانەپێدانی قەرز ئەبن ، گومانی تێدا نییە کە ڕاستەوخۆ ئەبێت قەیران سەرهەڵبدات کاتێک کە قەرز ئەکشێتەوەو لە جێگەیدا جگە لە پارەدانی کاش هیچیتر قبوڵ ناکرێت". لە سەرنجدانی یەکەمدا،هەربۆیە تێکڕای قەیرانەکە وەک قەیرانی قەرزو دراو دەرئەکەون. ( سەرمایە بەشی ٣ لاپەڕە ٦٢١ ).

هێزەکانی بەرهەمهێن لە سایەی سیستمی سەرمایەداریدا پێداویستی بازاڕیان تێپەڕاندووە. یەدەکێکی بێشوماری ئوتومبیل، ستیل، ئەلەمەنیۆم، و چەندەها بەرهەمی تر هەن. تەنانەت ژمارەیەکی زۆری کارگەش هەن کە لەکارکەوتوون یان بەهۆکاری ئەوەی دەفتەری داواکارییەکانیان بەتاڵن بە هێواشی کار دەکەن. ئابوریناسە بۆرژوازییەکان بەمە ئەڵێن " تێپەڕاندنی زیاد لە بڕی خوازراوی – توانایی (کەپاستی)". بەڵام ئەمە ڕەنگدانەوەی زیاد بەرهەمهێنان و ئەو ڕاستییەیە کە سیستمەکە گەیشتۆتە سنوورەکانی خۆی. هەربۆیە ئەتوانن تەنها ئەتوانن ٨٠ لە سەدی توانایی لە کاتی گەشەی ئابوری و لە سەدا حەفتای لە کاتی قەیراندا بەکاربهێنن. لە نۆڤەمبەری ٢٠١٩ توانایی سوودوەرگرتن لە بەرهەمهێنانی ئەمریکا گەیشتە ٧٥.١ لە سەد . لە چین توانایی سوودوەرگرتنی پیشەسازی گەیشتە ٧٦.١ لە سەد لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠١٩دا ، ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی زیاد لە بڕی خوازراوی توانایی تەنانەت لە سەردەمی بوژاندنەوەشدا.

ئەمە ڕەنگدانەوەی قەیرانی ئۆرگانیکی سیستمی سەرمایەداییە. خاوەندارێتی تایبەت و دەوڵەتی نەتەوەیی بوونەتە بەربەستی جدی لە بەردەم گەشەی کۆمەڵگا. ئەمە بنەمای قەیرانی سیستمی ئابوری سەرمایەدارییە کاتێک کە ئەگاتە سنورەکانی خۆی. بە بۆچوونی مارکس، بەربەست لە چوونە پێشەوەی سەرمایە خودی سەرمایە خۆیەتی. چینی بەرهەمهێن چیتر ناتوانن بەرهەمی دروستکراوی خۆیان لە بازاڕدا بکڕنەوە. لە کاتێکدا چینی سەرمایەدار ئەتوانن بەسەر ئەم ناکۆکی و دیاردە دژ بەیەکە سەرکەون و ئەم بەرهەمە زیادەیەی بازاڕ جارێکی تر تێکەڵ بکەنەوە لەگەڵ دەستمایەی سەرمایەگوزاریان، کە توانایی (کەپاستی)بەرهەمهێنان زیاد ئەکات و جارێکی تر ئەبێتەوە هۆکاری زیاد لە خوازراوی بەرهەمهێنان. بازاڕ ناتوانێت لەگەڵ ئەمە بەردەوام بێت و لە خاڵێکدا ئەبێتەوە قەیرانی زیاد لە خوازراوی بەرهەمهێنان.

بنەماکانی قەیرانی سەرمایەداری لە قۆناغەکانی پێشووتردا کەڵەکەکراون. هەرچەندە پێویستی بە هۆکارێکە بۆ ڕوودان و پاڵپێوەنانی سیستمەکە بەرەو لێواری قەیران. ئەمە ڕێک ئەوەیە کە ئێستا ڕووئەدات. هەموو ئەو فاکتەرانەی کە هاندەری گەشەسەندنی ئابوری بوون، ئێستا هەموویان پێکەوە پاڵ بە ڕەوڕەوەی داکشان وشکستەوە ئەنێن، تەنانەت نائومێدبوونیش لە بوژاندنەوە. بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ماتریاڵە گڕگرتووانەی ئێستا لە سەرتاسەری جیهاندا ئەگوزەرێن ئەکرێت ئەم قەیرانە یەکجار بەهێزو ڕووخێنەر بێت.

سیناریۆیەکی لەم بابەتە تەواوی حکومەتەکان لەهەر جێیەک بن هەڵئەوەشێنێتەوە، سەرمایەداران وا لە چینی کرێکار ئەکەن کە باجی قەیرانەکە بدەن هەروەکو لە ساڵەکانی ٢٠٠٨-٢٠٢٠ بە گرتنە بەری سیاسەتی دەستپێوەگرتن(تقشف) کردیان ، بەڵام ئەمجارەیان گوڕتر لە پێشووتر چینی کرێکار بەرەنگاری و خەبات ئەکات. پرسیارو بیرۆکەی توڕهەڵدانی سیستمی سەرمایەداری دێتەوە بەر گوێ وبیری جەماوەری چەوساوە. بزووتنەوەکانی شۆڕش ئەبنەوە باس و ئەرکەکانی ڕۆژ.

......................

ڕوونکردنەوەکان

  • گاڤکڵ (Gavekal ) - دامەزراوەیەکی جیهانی بواری لێکۆڵینەوەی سەرمایەگوزاریە.
  • سیاسەتی سموت هاولی (Smoot-Hawley Tariff Act) یاسایەکە جێبەجێکرا بۆ پارێزبەندی لە سیاسەتی بازرگانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٣٠
  • فاینەنشیەڵ تایمز (financial times ) ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە کاروئابورییە و بنکەکەی لە لەندەنە.