Kurdish

لە ڕاپۆرتێکی قوڵدا کە لە لایەن ئۆکسفامەوە لە ژێر ناونیشانی هێز، قازانجەکان و پەتای کۆرۆنا پیشانی ئەدات کە چۆن چینی سەرمایەداریی گیرفانی خۆی لە ڕێگای پەتاکەوە پڕتر کردووە.

جارێکیان لینین وتی: سەرمایەداری ترسێکە بێ کۆتایی، ئەگەر ئەتانەوێت ڕاستی ئەم وتەیە بزانن، تەنها شەوانە بڕواننە شاشەی تەلەفیزیۆنەکانتان. هەموو شەوێک چەند دیمەنی مەترسیداری ئازاربەخشی مرۆڤەکان لە تێکشکان و داڕمان و مردن کە دووچاری ملیۆنان ژن و پیاوو منداڵی ئەم سەرگۆی زەوییە ئەبنەوە ئەبینین، لە وێنای شتێک ئەچێت کە نازانم ئێوە چۆن وێنای ئەکەن وەک بیرکردنەوە لە پەتای تاعونی بۆبۆنیک ( مەرگی ڕەش) کە لە سەدەی چواردە سەریهەڵدا ، یان یەکێک لە دیمەنە ترسناکەکانی قەسیدەی دۆزەخی دانتی، بەڵام ئەمە پەیوەندی بە مێژووی کۆنەوە نییە. یان یەکێک لە دەقە ئەدەبییەکانی سەدەی ناوەڕاست نییە، بەڵکو لێرەدا پرسەکە پەیوەندی بە ژیانەوە هەیە، یان بە دیوەکەی تردا بە مردنەوە کە دووچاری ملیۆنان و ملیۆنان

...

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مانای خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژوودا. ئابوری جیهان شکست دوای شکست بە دوای خۆیدا دێنێت. سیستمی چاودێری تەندروستی لە وڵاتە پێشکەتووە سەرمایەدارییەکاندا لە دەرئەنجامی هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی چەند دەیەی ڕابردوودا بۆ سەر ئاستی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە تەواوەتی پاشەکشەیان کردووە. کاراکتەری لێنەهاتوو و قێزەونی سەرمایەداری لە ڕۆژئاوا واتە ئەو وڵاتانەی کە بۆ ماوەیەک لانی کەم لانکەی ئاستێک لە خۆشبژێوی بوون دەرئەکەون، بەڵام لە ئەفریکا، ئاسیا، ئەمریکای لاتین دەرهاویشتەکانی تەشەنەسەندنی ئەم ڤایرۆسە بە تەواویی کارەساتبارن.

کۆڤید نۆزدە کۆمەڵگای ئەمریکای نوقمی گێژاوێکی ترس و شڵەژان کردوەتەوە.  سەرجەم پەنجا ولایەتەکەی ئەمریکاو واشنتۆن دەرگیری ڤایرۆسەکەن، دیسی (DC) توشبووی ژمارەک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردووەتەوە. ژمارەی مردووان لە دواین کاژێرەکاندا ڕوویان لە زیادبوون کردووەو لە ڕۆژی ١٨ ی مارسدا نزیکبووەتەوە لە ١٥٠ قوربانی. بەرپرسانی بواری تەندروستی گشتی لە گەیشتن بە خاڵی شلۆق ترسیان لێ نیشتووە ولەوانەیە بگات بە هەمان ئەو باردودۆخەی کە هەرئێستا ئیتالیا تێ‌ی کەوتووە. تەواوی نەخۆشخانەکان پڕن و دەرگاکانی هەموو وڵات داخراون. بەم دواییانە پرۆفیسۆر دکتۆر کارلۆس دێل ریۆ (Dr. Carlos Del Rio) لە زانکۆی پزیشکیی ئیمۆری (Emory) لە ئەتلەنتا بە تۆڕی میدیایی (سی ئێن ئین) ڕایگەیاند" من بە تەواوی

...

ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاسۆکانی ئابوری جیهانیی ڵێڵتر ئەبن. حکومەتەکان هەموو شتێکی خۆیان بۆ دەربازبوون لە بارودۆخەکە خستۆتە گەڕ، بەڵام هەموو زەخیرەکانی خۆیان لە دواین قەیراندا لەدەستداوە. هیچ ڕێگایەکی دەربازبوون لە ژێر سایەی سەرمایەداریدا نییە.

لە دووشەممەی ڕەشەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە پاڵنەرو کارتێکەری دڕامان و دابەزینی خێرایی بازاڕی پشکەکان لە هەر جێیەک. دوایین پەتای کۆرۆنا ڕووداوێکی مێژوویی‌یە کە قووڵی ناتەندروستی و نەخۆشیی سیستمی سەرمایەداری ئەخاتە ڕوو، ولە هەر ساتێکیدا بەهەمان شێوەی ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٠٨ مەترسی چوونە ژێر باری قەیرانێکی مەترسیدارتری هەیە. رۆب سوێڵ ( سەرنوسەری سۆشیالست ئەپیڵ ) ئەمە ڕوون ئەکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ماشێنی جەنگی تورکیا بە پاڵپشتی هێزە بەناو بەرگریکارەکانی سوریا، دەستیان گرت بەسەر شاری عەفریندا کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن و دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە.

ساڵی 2009 ساڵی زۆرێك لە ساڵیادەكان بوو وەك كوژرانی ڕۆزا لۆكسمبۆرگ و كاڕڵ لیبكنخت، دامەزرێنەری ئەنتەرناسیۆنال كۆمۆنیستیی و كۆمۆنی ئاستۆریا. هیچ یەكێك لەم ساڵیادانە لە چاپەمەنییەكانی سەرمایەدارییدا نابینیتەوە. بەڵام ساڵیادێك هەیە هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە: لە 9ی تشرینی دووەمی 1989، سنووری نێوان ئەڵمانیای خۆرهەڵاتیی و خۆرئاوایی بەفیعلیی كرایەوە.

بڵاوبوونەوەى كۆمەڵە وتاری "خەباتی چینایەتیی لە كۆماری ڕۆمدا" خواست و مەیلێكی بەرچاوی لەلایەن خوێنەرانی سایتی ماركسیست دۆت كەم (Marxist.com)ی بەدوای خۆیدا هێناوە. بەپێی ئەو زانیاریانەى لەلایەن هاوكارانی بەشی ئیدیتۆرەوە بە من گەیشتوون ژمارەى بینەرانی سەربەخۆى ئەم وتارانە گەیشتوون بە ژمارەگەلێكی بێ وێنە واتا نزیكەى 2200 بوار، كە زۆر بەرزترە لە ئاستی ناوەڕاستی بینینی هەر وتارێك.

دەوترێت هێنری فۆرد گوتوویەتی "مێژوو بێ مانایە(بەنك)"، بۆ ئەوانەی كە ئاشنانین بە ئاڵۆزیی زمانی باو یان سەرجادەی ئەمریكی، وشەی بەنك بۆ شتێك بەكاردێت كە بێمانایە و بێمانایی ئاماژەیە بە شتێك كە هەڵگری هیچ مانایەك نییە. ئەو گوتراوەی هێنری فۆرد كە زۆر سەرنجڕاكێش نییە، دەربڕی بۆچوونێكە كە لە ساڵانی ڕابردوودا توانی هێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە. دامەزرێنەری كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرد (هێنری فۆرد)، ئەو پێناسەیەی خۆی بۆ مێژوو دەستكاریكرد و ڕوونتریكردەوە: "مێژوو شتێكی نەعلەتی و بۆگەنە لە دوای شتێكی نەعلەتی و بۆگەنی دیكە"، ئەمە ڕەهەندێكی بینینی ئەو پێناسەیەیە.

كاتێك تەماشای مێژوو دەكەین، وادەردەكەوێت فەوزایەك یان پرۆسەیەكی پڕ لە ناكۆكی بێت. ڕووداوەكان لە سەرلێشێوانی شۆڕشەكان، جەنگەكان، ماوەی گەشە و داڕووخاندا لەناودەچن. ململانێی چینەكان و نەتەوەكان لە ناو فەوزای گەشەی كۆمەڵایەتیدا دەخولێنەوە. چۆن دەتوانین لەم ڕووداوانە تێبگەین و ڕوونیان بكەینەوە كە وادەردەكەون هیچ ڕیشەیەكی عەقڵییان نییە؟

بزووتنەوەی ڕێکخراویی کرێکاریی ئەبێت فێر ببێت کە پارێزگاریی لەخۆی بکات. ئەوە تەنها بزووتنەوەی کرێکاریی‌یە کە ئەتوانێت لە بەرامبەر فاشیزم و باڵە ڕاستڕەوەکاندا بوەستێتەوە و خەبات بکات. بۆ وەڵامدانەوەی لێهاتوانە بۆ هەر ئەگەرێکی هێرشبەرو دوژمنکارانەی باڵە فاشیستەکان ئەبێت بە خۆڕێکخستنی زیاتری بزووتنەوەی کرێکاریی وەلامبدرێتەوە.

هەر لە سەرەتاوە بە ئاشکرا دژایەتی خۆمان بۆ ڕژێمی قەزافی خستە ڕوو. ڕژێمێکی چەوسێنەرو دیکتاتۆرییانەیە کە لە باری ئابوری و سیاسی‌یەوە شوێنکەوتووی سیاسەتەکانی ئیمپریالیزمی جیهانیی‌یە. خەڵکی لیبیا بە دانە دەستی چارەنووسی خۆیان بە ئیمپریالیزم ناتوانن بە ئازادی ڕاستەقینە بگەن. سارکۆزی و کامیرۆن هیچ خۆشی‌یەکیان بە شۆڕشی گەنجان و چینی کرێکاری لیبیا نایەت.