کۆدەتای میانمار: بزمارێکی تر لە تابوتی لیبراڵیزم

لە کۆدەتایەکی ڕاماڵینی ڕێکخراودا دژ بە ئۆنگ سان سوو کیی (ASSK/Aung San Suu Kyi) ژەنەراڵەکانی میانمار خەونی ڕزگاربوونی میانماریان لە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا، کە لەوپەڕی مەرگی خۆیدا بوو، کۆتایی پێهێنا.


[Source]

لە ڕۆژی یەکشەممە (٣١ی جەنیوەری ٢٠٢١) ڕاوێژکاری دەوڵەتی میانمار، وەزیرەکان و بەرپرسانی پارتەکەی ئۆنگ سان واتە پارتی ڕابیتەی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NLD)ه دەستگیرکران. بەدوایدا یومینت سوو (U Myint Swe) جێگری سەرۆکی سوپای حکومەتەکەی ئۆنگ سان، باری نائاسایی بۆ ماوەی یەک ساڵ ڕاگەیاند و پەیمانیدا بە ئامادەسازیی بۆ هەڵبژاردنێکی نوێ‌. هەموو دەسەڵات بەپێ‌ی ئەو دەستوورەی خۆیان لە ساڵی ٢٠٠٨دا نووسیبوویان گوێزرایەوە بۆ سوپا، کە خۆیان پێشتر بۆ کۆدەتایەکی لەم چەشنە دایانڕشتبوو. هێڵکەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەیەک ڕاگیران و دواتر کەوتنەوە کار لە کاتێکدا هێڵەکانی تەلەفۆنی مۆبایڵ هەروا بە بڕاویی مانەوە. بەشێوەیەک ئەندام پەرلەمانە نوێیەکان، کە زۆربەیان لە پارتەکەی (ASSK ئۆنگ سان)بوون ڕێگەیان لێگیرا لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک (هیچ بە ڕێکەوت نییە) کە بڕیاربوو یەکەم ڕۆژی پەرلەمانی نوێ بێت.

چی لە پشتی ئەم کۆدەتایەوەیە؟ ئایا بە دڵنیایی‌یەوە سوپا پێویستی بەمە نەبوو؟ ئەوان لە ساڵی ٢٠٠٨دا دەستورێکیان داڕشت تا ئۆنگ سان لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسەڵاتێکی(سنووردار) بگات. ئەو پرۆسەیەی ئەندازەیان کێشا بۆ بەدەستخستنی زۆرترین سەرمایەگوزاری وڵاتانی ڕۆژئاوا و لە پێناو زامنکردنی جێوڕێ‌ی خۆیان، لە جیاتی کۆتایی پێهێنانیان لە ڕێگای"شۆڕشێکی ڕەنگداری"پشگیریکراو لە لایەن ئەمریکاوە. ئەم دەستوورە زامنی ڕۆڵیانی کرد، و پێشئەچێت ڕۆڵی خۆی گێڕابێت. لە ڕاستیدا بە ئەندازەیەک کاری خۆی کرد کە تیشکی دیموکراسیەتی ئۆنگ سان خزایە چاوی ڕۆژئاواوە، چالاکانە هاوپشتی ئۆنگ سانی کرد،ئەو کاتانەی کەمپەینەکانی قڕکردن و جینۆسایدی دژ بە ڕۆهینگیاکان ڕاگەیاند. تا ئەو ئەندازەیەی لە ساڵی ٢٠١٩دا لە لاهای پارێزگاریکریشی لێکردن. خۆی زۆر پەیوەست کرد پێیانەوە و " وێنایەکی "یەکێتی نیشتمانیی" پێشکەش کرد،لە کاتێکدا ئۆنگ سان ئەو ڕۆژنامەنووسانەشی کە ڕووماڵی کوشتارگاکانیان ئەکرد دەستگیر کرد. لە موحازەرەیەکدا لە سینگاپۆر ڕایگەیاند کە پەیوەندی ئەو لەگەڵ سوپادا "زۆر خراپ نییە".

بۆ لە ئێستادا؟

کەوایە، بۆچی ئەم کۆدەتایە،کە لەوانەیە بە خراپتر بشکێتەوە؟ بەهۆی هەمان ئەو هۆکارانەیە کە هەر بیرۆکراتێک ئەبێت ئەو خوێندکارەی بە شێوەیەکی کاراتر لە خۆی کار ئەکات لە ناوبەرێت. هیچ کێشە نییە چۆن ئۆنگ سان خزمەتی ئەرکدارانەی خۆی پێشکەش بە زیندانیکەرانی کردبێت، پێئەچێت هەرگیز متمانەشیان بەدەست نەهێنێت. لەبەرئەوەی بە دەنگی زۆرینە لە چاو ئەواندا زۆر جەماوەری تر و تەنانەت شەرعی تر بێت، وا چاوی لێئەکرێت دایکی نیشتمان بێت، وەک هەمووان ئەیزانن لە لایەن خەڵکانێکی زۆرەوە کە ئێستا بەرپرسن بە ناحەقی چەوسێنرایەوە. ئەمە خۆی لە بنەڕەتدا هاوپەیمانییەکی ناجێگیر بوو.

یاساو ڕێکارە دامەزراوکانی سازانێنراو لە نێوان ئۆنگ سان و سوپا مانای ئەوە بوون کە لە بنەڕەتدا هیچ چەشنە دەروازەیەک بۆ ئۆنگ سان و پارتەکەشی لە پێناو ئەنجامدانی هەر ئاڵوگۆڕێک لە دەستووردا نەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا ترسیان لە ئۆنگ سان بە تەواویی بێ بنەما نەبوو. لە مارسی ساڵی پاردا ئۆنگ سان پێشنیارێکی دەستکاریکردنی دەستووری خستەڕوو بۆ ڕێگەپێدانی بوون بە سەرۆک، ئەمەش پرسێکی ڕێگەپێنەدراو بوو لە لایەن سوپاوە چونکە دەستووری نوێیان بەشێوەیەک داڕشتبوو کە هەرگیز ڕێگا بە ئۆنگ سان نەدات ببێتە سەرۆک(دەستوور رێگا بە هیچ کەسێک نادات ببێتە سەرۆک ئەگەر منداڵەکانی بیانی بن، وەک منداڵەکانی ئۆنگ سان ). بەڵام بەهۆی چەند ئیمتیازی زیاتری سوپا ڕێگای بەم پێشنیارو دەستکاریکردنەوەی دەستوورە نەدا.

پێئەچێت گوێزانەوەی دەستکاریکردنەوەی دەستوور لە ساڵی پاردا پلانێکی تاکتیکی بووبێت. لەبەر ئەوەی تەنها پاش چەند مانگێکی کەم و بە دیاریکراوی لە نۆڤەمبەردا پلانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی دانرا. لەم هەڵبژاردنەدا ئۆنگ سان و پارتەکەی لە جاری پێشتر دەنگی زیاتریان بەدەستهێنایەوە. پێئەچێت ئەم سەرکەوتنەیان ببێتە خاڵێکی فشار لە پرسی درێژەکێشاوی دەستکاریکردنەوەی دەستوور. بێشک سوپا درکی بەم مەترسی‌یە کرد. سەرکەوتنی بە مانای نابەردەوامبوونی ئەو هاوپەیمانێتی‌یەی ئۆنگ سان و سوپا. ئۆنگ سان زیاتر بەهێزتر ئەبوو، ئەبوایە سوپا پێش ئەوەی درەنگتر بکەوێت کارێک بکات.

لەو هەڵبژاردنەوە بۆ لێکدانەوەی سەرکەوتنی ئۆنگ سان سکاڵای ساختەکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان لێکرد و داوای لابردنی یەکێتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیان لە حکومەت کرد. جارێکی تر بە هاوکاری سوپا سندوقی دەنگدانەکانی ٨ی نۆڤەمبەر ئەژمێردرێنەوە و هاوکات لەگەڵیدا یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوینەرانیش نوێ دواخرا. (ئیراوادی، ٢٩ی جەنیوەری ٢٠٢١).

دواین خاڵ زۆر شتمان پێئەڵێت. ڕۆژی کۆدەتاکە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی کردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ‌. زۆر ڕوونە ویستیان ڕێگری بکەن لە هەر گۆڕینێکی دەستووریی کە هێز و ئیمتیازاتەکانیان لێ بسێنێتەوە.

ئەم پرۆسەیە وەهمی گوێزانەوەی ڕێکخراوی ڕووەو دیموکراسیی بۆرژوازیی لە میانمار داڕووخاند. دەساڵ لەمەوبەر، ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە میانمار تیشکێکی درەوشاوەی نێو جیهانێکی ڕوولەسەری تاریکی بوو بۆ ئیمپریالیستە ڕۆژئاواییەکان، سەلماندنێکی ڕوونە پاشەڕۆژ هێشتا لە سایەی دیموکراسی لیبرالیی هەژموونی ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا و بازرگانیی ئازاددایە (بێگومان بە مەرجەکانی ئەمریکا). ساڵ دوای ساڵ، ورە وردە،ئەم وەهمەی لای خەڵک ڕەواندەوە، و ڕووداوەکانی یەکشەممە بەمانای وشەکە کۆدەتای ئەم وەهمەیە.

هەندێک پرسیاری ئەوە ئەکەن ئەگەر چین لە پشتی ئەم کۆدەتایەوە بێت. ئەمە ڕێ‌ی تێناچێت. لەبەر ئەوەی ڕژێم، بە ئۆنگ سانیشەوە، زۆر بە ڕوونی ڕایانگەیاندوبوو لە بەرەی چیندان. ساڵێک لەمەوبەر (چی ژینگ پینگ Xi Jinping، سەرۆکی حەوتەمی چین )چاوی بە ئۆنگ سان کەوت و ڕێکەوتنێکی ٣٣ خاڵی‌یان سەبارەت بە ژێرخانی ئابوری، بازرگانی و پیشەسازی واژۆ کرد. ئەندامێکی تەواو کرێپێدراوی (paid-up) دەستپێشکەری ڕێگاو پشتێنەی وڵاتی چینە. تەنها پێش چەند هەفتە لەمەوبەر ئۆنگ سان چاوی بە وەزیری دەرەوەی چین (وانگ یی Wang Yi) کەوت و پەیمانی هاوپشتی چینی لە پرسی ڕۆهینگاییەکان پێڕاگەیاند، هەروەها لەگەڵ پێشکەشکردنی ٣٠٠هەزار دۆسی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا. لە بەرامبەریشیدا سەرۆکی ئەوکاتە(لەسەرکارلابراوی ئێستا)و ئەندامی پارتەکەی ئۆنگ سان پەیمانیدا کە میانمار بەردەوام ئەبێت لە هاوپشتیکردنی جێوڕێ‌ی چین لە پەیوەند بە پرسەکانی تایوان Taiwan، تیبت Tibet و چینگجانگ Xinjiang.

لەوەش گرنگتر لەو کۆبوونەوەیەدا،ڕێککەوتن لە بەردەوامبوون لە پلانی دوورماوەی بەندەری قوڵایی دەریای هەرێمی ڕاخین(ناوەندی جینۆپسایدی ڕۆهینگیایی‌یەکان) هاوشان لەگەڵ "ناوچەی ئابوری تایبەت" ی پەیوەستبوو. ئەمە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ڕێگا بە بازرگانی چین ئەدات بە تێپەڕبوونی تەنگەدەریای مالاکا (Malacca) ی دەوروبەری مالیزیا، کە لەژێر هێزی دەریاوانی ئەمریکدادایە، و بەشێوەیەکی بەرچاو ڕۆڵ و کاریگەری ئیمپریالیزمی ئەمریکا لەو ناوچەیە لاواز ئەکات.

لەبەرئەوە، ڕێ‌ی تێناچێت چین پلانی کۆدەتاکەی داڕشتبێت، بەشێوەیەکی جدی ببێتە ناجێگری هاوپەیمانێک کە چی ویستبێت پێشکەشی کراوە. جگەلەوەش، هیچ گومانی تێدا نییە ڕژێمی نوێ، دەسەڵاتبەرەکەی ئۆنگ سان، زیاد لە پێشتر ئەبێتە لایەنگری چین (ئایا کۆدەتا هەر بەردەوام ئەبێت،هیچ زەمانەتێک لەمەدا نییە). ئەمە بەتەواویی لە لێدوانە دژ بە یەکەکانی دوای کۆدەتاکە لە لایەن ئەمریکا و چینەوە بە ڕوونی دیارە. ئەمریکا و هێزە ڕۆژئاوایی‌یەکان سەرکۆنەی کۆدەتاکەیان کرد، لە کاتێکدا چین زۆر بە دەگمەنی سەرنجی کۆدەتاکەی دا، نەیویست ڕژێمی نوێ بەخۆی بێگانە بکات، بەڵکو ئەیەوێت پرسەکانی لەگەڵ ئۆنگ سان لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ دەسەڵات دووبارە بکاتەوە(reopen).

هەروەک دانیاڵ ڕوسێڵ Daniel Russell, گەورە دیپلۆماتکاری ئۆباما بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕایگەیاند:" ئەمە شکستێکی گەورەیە- نەک تەنها بۆ دیموکراسی لە میانمار، بەڵکو بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاش. ئەمە بیرخستنەوەیەکی ترە کە غیابی بەردەوامی بەشداری باوەڕپێکراوو جێگیری ئەمریکا جورئەتی بە هێزە دژە دیموکراتییەکان داوە لە ناوچەکەدا"(ڕۆژنامەی گاردیان، ١ی فێبریەوەری ٢٠٢١).

هەروەک ترۆتسکی زۆر لەمەوپێش ڕوونیکردووەتەوە، هیچ بۆرژوازییەکی پێشکەتووخواز نییە، لەبەرئەوەی ئەوان یەکگرتوون لە حەزوخواستی خۆیان بۆ پارێزگاریکردن لە سیستمی سەرمایەداریی، بە هەموو چەوساندنەوە و هەژارییەک کە لە هەناویدایە. ئۆنگ سان بە وشەکانی خۆی ڕوونیکردەوە کە هیچ کات ئەو شۆڕشەی نەویستووە ڕژێمی کۆن ڕابماڵێت." ئێمە نامانەوێت کە هانی ئەو شۆڕشانە بدەین کە وڵاتەکەمان سەرەوژێر ئەکاتەوە، ئارام ئەگرین و شێلگیرانە (سەرسەخت)ئەبین. "

بە دڵنیایی‌یەوە واباشترە بڵێین ئارامگرتنەکەی هیچ بەرهەمێکی نەبوو. هەروەک ساڵی پار نوسیمان. ئۆنگ سان وا بیر ئەکاتەوە" بە خزمەتکردنی ئەنجومەنی سەربازیی، بە خۆشحاڵییەوە (لانی کەم )ی ئەو چاکسازیی دیموکراتیەی ئەیەوێت پێ‌ی ئەبەخشن". بەڵام زۆر زۆر ڕوونە هیچ جۆرە چاکسازییەکی دیموکراتیی پێنابەخشن کە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵات و ئیمتیازاتەکانیان، هەربۆیە ئەم ڕێچکە لیبراڵییە خۆی ئاشکرا ئەکات کە هیچ شتێک نییە جگە لە بەشداریکردنی هەوڵەکانی چینی دەسەڵاتدار بۆ هەڵخەڵەتاندنی جەماوەر. تەنها ڕێگای لەناوبردنی ئەنجومەنی سەربازیی، بە تایبەت لە ڕێگای ئەو جۆرە شۆڕشانەوەیە کە وڵات سەرتاخوار سەرەوژێر ئەکات.

ئامادەسازیی پەرچەکرداری توند

ترسی ڕێبازی لیبراڵیی، لەو ترسی شۆڕشە ئاماژەپێکراوەی سەرەوەدایە، ترس لە جەماوەر. ئۆنگ سان و پارتەکەی بۆرژوازی لیبراڵین، و بەم شێوەیە، ئەیانەوێت تەنها پلە بەپلە ڕیفۆرمی ڕژێمەکە بکەن تا بازاڕی ئازاد بە قوڵی بخزێتە کۆمەڵگاوە. هەمان ئەم هەڵوێستە لەم ساتەشدا ئەکرێت ببینرێت. هەروەک میۆ نیونت (Myo Nyunt) وتەبێژی پارتی ڕابیتەی نیشتمانی بۆ دیموکراسی لە وەڵام بە کۆدەتاکە ڕایگەیاند" ئەمەوێت بە خەڵکانی خۆمان ڕابگەیەنم بە خێرایی وەڵام نەدەنەوە و بە پێ‌ی یاساش ڕەفتار بکەن"- ئەو یاسا پیرۆزەی بە تایبەت لە لایەن ئەنجومەنی سەربازیی‌یەوە داڕێژرا تا بە ئاسانی بتوانن کۆدەتای لەم چەشنە بەرپا بکەن!

لەگەڵ ئەوەشدا، ناتوانین ئەو ئەگەرە بە هەند وەرنەگرین کە ئۆنگ سان جۆرێک لە بزووتنەوەی جەماوەریی و ڕاپەڕین دژ بە کۆدەتاکە هانئەدات. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئازادیی خۆی لە مەترسیدایە. لەبەر ئەم هۆکارەیە بانگەوازێکی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و بەرهەڵستکاری دژ بە کۆدەتا ڕاگەیاند.

ڕق و کینەی لێشاوی خەڵک دژ بە سوپا بەڵگەیە و جەماوەریی بوونی ئۆنگ سان هێشتا لە نێو خەڵکدا بە گشتی بەربڵاوە، هەروەک هەڵبژاردنەکانی نۆڤەمبەر نیشانی دا. لە ئێستادا، یەکێتییە کرێکارییە زۆر پێشکەتووەکان،یەکێتی‌یەکانی خوێندکارانی شەڕکەر، و جەند هێزێکی رادیکاڵ لە هەوڵی ڕێکخستنی بزووتنەوەی دژ بە سوپادان. بۆ نمونە، ئێستا بزووتنەوەی کرێکارانی تەندروستی دژ بە کۆدەتا بوونی هەیە. کرێکارانی تەندروستی یەکجار ماندوون، بە تایبەت بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

لە جەرگەی بارودۆخێکی وادا، بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی کە ئۆنگ سان بانگەوازی بۆ ئەکات، لەوانەیە بوونی خۆی پێشبخات کە هەمیشە ئەودیو سنورەکانی هەژمارکراو و ئەجێندای سەرمایەداری تێئەپەڕێنێت. هەرئێستا، لە نێو گەنجاندا جۆرێک لە گەشەی ڕادیکاڵیی هەیە ئەچێتە ئەودیو پێوانەکانی ئۆنگ سانەوە. ئەمە لەم ساتەدا خۆی لە پێشنیازکردنی مین کۆ ناینگ (Min Ko Naing)، ڕابەری کۆنی بزووتنەوەی خوێندکارانی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٨٨، وەک خاڵیکی گردبوونەوەی نوێ ڕەنگئەداتەوە. ئەو دێدگایەی هیچ" ڕزگارکەرێکی سەرتر لە خەڵک" بوونی نییە بووەتە ڕایەکی گشتگیر لە نێو گەنجان.

پێئەچێت لێرەدا سەرکردەکانی سوپا لێکدانەوەیەکی هەڵەیان کردبێت، لەگەڵ ڕێکخستن و سپانسۆرکردنی کراوەی لۆمپنەکان، و توخمە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان، و لە نێویشیاندا قەشەکان ، بۆ پیشاندانی هاوپشتی لە کۆدەتا. لەوانەیە ئەم کارکردەیان پەندی "لێدانی دژە شۆڕش "بێت کە تەنها ببێتە مایەی توڕەیی و بەرەوپێشبردنی زیاتری جەماوەر.

زۆر ڕێ‌ی تێئەچێت، بەهۆی جەماوەریبوونی ئۆنگ سان و ناجەماوەریبوون و ناشەرعیەتبوونی سوپاوە ناڕەزایەتی جەماوەری سەرهەڵبدەن. بەڵام ئەم ناڕەزایەتییانە، بە پێ‌ی پێناسەکەی سەرجەم جەماوەر ئەگرێتەوە، یانی ملیۆنەها لە خەڵکی هەژار و چەوساوە، کرێکاران و جوتیاران، کە هیچ بەرژەوەندییەکیان لە سوودگەیاندن بە سەرمایەداری نییە. ئەوەی ڕوونە میانمار گوێزانەوەیەکی ڕێکخراو و تەختی ڕووەو دیموکراسیی بۆرژوازی نییە. پاشەڕۆکەکەی بریتی‌یە لە ئاڵۆزی و پشێویی و خەباتی جەماوەر. پێویستە جەماوەری میانمار بۆ دەربازبوونیان لە قەیرانەکان تەنها پشت بە خۆیان و باوەڕەکانی سۆسیالیزم ببەستن.

بەهۆی پاشماوەکانی ستالینیزمەوە چەپی سوننەتی(ترادیشنەڵ) لە میانمار لەو دێدگایەدا نوقم بووە کە گوایە جۆریک لە باڵی پێشکەوتووخواز لە نێو چینی دەسەڵاتداردا بوونی هەیە، و ڕۆڵی جەماوەریش پارێزگاریکردنە لەو باڵە لەبەرامبەر باڵی دواکەوتووی چینەکەدا. ئەم دێدگایە ڕێگری لە چەپی میانمار ئەکات لە خستنەڕووی دەنگێکی سەربەخۆی ڕاستەقینە، دەنگی ڕاستەقینەی کرێکاران و جوتیاران. ئەوەی پێویستی‌یە لە میانمار حزبێکی سەربەخۆی جەماوەری چینی کرێکارە.

مارکسیستەکان دژ بە کۆدەتای سەربازین، پارێزگاری لە هەموو مافە دیموکراتییەکان ئەکەن،بەڵام لەهەمانکاتدا ڕوونیشی ئەکەنەوە بەردەوامی درێژماوەی ئەم مافانە ئەکرێت بە ئاسانی تێکبشکێنرێن، هەروەک ئەوەی کۆدەتاکەی ئێستا ڕوونی ئەکاتەوە. تەنها ڕێگای متمانەپێکراو بۆ کۆتایی هێنانی ڕاستەقینەی هەڕەشەی بەردەوامی حوکمی سوپا بریتی‌یە لە خۆڕزگارکردن لەو سیستمەی کە خوڵقێنەرێتی، حوکمی نوخبەیەکی ئیمتیازپێدراو، حوکمی سەرمایەدار و خاوەن زەوی‌یەکان، و جێگرتنەوەی بە سیستمێک کە کرێکاران تیایدا بڕیار بدەن. ئەمە ئەو پرسەیە کە شایانی خەباتکردنە لە پێناویدا لە میانمار.