قەیرانی تیگرای لە ئەسیوپیا: سۆشیالیزم یان بەربەریزم!
لە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠، سەرۆک وەزیرانی ئەسیوپیا (ئابی ئەحمەد ) لەسەر تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەت دەرکەوت و باری نائاسایی بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەرێمی تیگرای(Tigray) ڕاگەیاند. بە پێی قسەکانی ئابی گوایە هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی تیگرای بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی لە میکێللی (Mekelle ) پایتەخت و شارۆچکەی دانشا(Dansha)، و کوشتن و بریندارکردنی چەندین سەرباز پەیمانشکێنی و خیانەتیان کردووە. ئەم ڕاگەیاندنە بووە هۆکاری زنجیرەیەک ڕووداو کە لەدواین جاردا لەوانەیە ببێتە هەڵوەشاندندوەی ئەسیوپیا خۆی لەگەڵ پاشهاتەکانی بۆسەر وڵاتانی قۆچی ئەفریکاش.